سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایدهیهگهنێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنیان كردوه بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به حكومه‌تی عێراق كه له شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه ئازادكراون.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا:حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمدا كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئازادی كردون و ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر لێی بوون، ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه، له‌ئێستاشدا هیچ هۆكارێك نابینن بۆ پێشێلكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆماتهنهش كه ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاراسته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردوه، عه‌بادی ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ئه‌و رێكخراوه كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك لایه‌ن و پێشێلكارییه‌كانی گه‌وره كردوه.